انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست

خالد سلیمان

خالد سلێمان 



کاک "#خالد_سلێمان" شاعیری کوردی هاوچه‌رخی کوردی خەلکی باشووری کوردستانە.




(۱)


لە بیابان هاوڕێیەکم هەیە؛

نزیک لەسزا؛

ئەو عەتارێکە؛

لەشێوەی پێکەنینێکی نهێنیدا؛

ژیان بە عەدەم دەفرۆشێت؛

لە پاڵ تاکە وێنەیەکی نهێنیدا:

کوژراوەکان قسە ناکەن؛

عەتارەکەی بیابان؛

نوقڵ بە جەلادەکانیش دەفرۆشێت؛

ئەسیرەکانی لم لە وێنەیەکی یەتیمدا؛

چاوەڕوانی تەنکەرێکی ئاو؛

هەواڵێک و لاشەی کۆژراوەکانن؛

عەتار؛

لەنزیک کەوڵکەری مارەوە؛

لەبەر دەرگای دۆزەخدا؛

پاڵ دەداتە سێبەری تینوێتییەوە؛


◇■◇


(۲)


میروویەکی شینم بۆ دەکاتە دیاریی؛

مەمکە مژەیەکی مناڵان و؛

جوتێ پێڵاو؛

دەزوویەکی باریکیش؛

جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ؛

کۆڵەپشت لە چیاکانەوە؛

لێم دەپرسێت، چی دەبینی؟

خەواڵووم؛

ئازار بەرەو سنووری بێدەنگیم ڕادەکات؛

شەپۆلی لم بەرەو لام دێت؛

پاسەوانەکان دەبینم؛

جەستەی مردووەکانم دەکێڵن؛

بەدیار گۆڕستانێکی تەنیاوە؛

بەجێم دەهێڵن؛


◇■◇


(۳)


ئاڵای بچووک بۆ مردووەکانم دەبینم؛

ئاڵاکان بەشی مردنی ئێمەش دەکەن؛

ئاڵایەکی سوور بۆ لاشەیەک یان دووان؛

ئاڵایەکی سپیش بۆ سەعاتێک، ملوانکەیەک یان؛

جوتێک پێڵاو؛

بۆ ئێمەش حیکایەتی دایکێک 


◇■◇


(۴)


چەرمەسەرو جوگرافیاو کیمیاناسەکان نەماون؛

کەوڵکەرو گۆڕ هەڵکەنەکان لە چاو ون بوون؛

دیکتاتۆریش تەنها گۆڕستانی بەجێهێشتووە؛

تەپۆلکەکانی لم، هێشتا ئازار نوێ دەکەنەوە؛

ئیتر بیابان توانای هەڵگرتنی کراسی کوژراوەکانی نیە.


◇■◇


(۵)


دیمەنێکی تر لە ئاهەنگێڕانی ناشتنی ژنە کوردەکان

کراس و ملوانکەو سەرپۆشەکان؛

هەناوی بیابان دەبڕن و دەردەکەونەوە؛

حیکایەتی کۆچی ئازار دەگێڕنەوە؛

تاکە پێڵاوێک، ڕێک لە پێڵاوەکانی دایکم دەچێت؛

هێشتا دەسبەرداری ئێسک و پروسک نەبووە؛

کەللە سەرەکان؛

حیکایەتی خنکان لە گۆڕەکانی دیکتاتۆردا دەگێڕنەوە؛


◇■◇


(۶)


گۆڕی بە کۆمەڵی تری شپرزە؛

کراسی ژنێک بە ڕەنگەکانی ئەوساوە؛

بلوزی مناڵێک بە ڕەنگەکانی ئەوساوە؛

وەنەوشەو سەوزو مۆر بە بیابان ناسڕێنەوە؛

ئا لێرەدا،

ڕەنگەکان شایەتی ئاهەنگی کۆشتنن لە بیاناندا؛


◇■◇


(۷)


مناڵێک بە تەمای مردن نەبوو؛

دەستێکی بە کراسەکەی دایکی و؛

دەستەکەی تریشی بە قەڵەم دایانێکەوە گرتووە؛

مناڵێک بە خۆی و ڕەنگەکانی چیاوە؛

لەخەونی لمدا گیرسایەوە.





گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی