ئەڵماس مستەفا
خاتوون "#ئەڵماس_مستەفا" شاعیرو چالاکوانی بواری مافهکانی ژنانی هاوچەرخی کورد، دانیشتەجی لە ولاتی سویدە.
(۱)
[شەوماچ]
ئەوکاتەی کەماچت کردم بیرمە شەوێک بووپربوولەنور.!
یەکەم ماچ ویەکەم ژوان ویەکەم ساتی لێک تێکئالانمان و
یەکەم ساتی بەختەوەریمان بوو،لەحەسرەتا
رووبارەکان رەوینەوەدرەختەکان شین بونەوە.!
گەرووی دارھەنارێک تەربوو،منوتۆتەرترلەگەلای سەردەریا
نوقمی حەزەکانمان بوبوین،چاودل روح وھەستمان بوبوبەیەک
جگەلە (با) ھیچی ترلەنێوانماندا نەبوو.!
■☆■
(۲)
کەدنیاهیچە ئەی بۆچی ئیمەی هیچی تیادروست بووین؟
خۆ ئیمەنەبوین کەسێوەکەمان دایەدەستی ئادەم
ئیتر بۆچی ئیمە ناتوانین لەتە سێویک لەسەرکەمەری دارسێوێک بخۆین.!
بۆ نابێ پرچی ئالوسکاوی دارسیوەکەبەسەربەژن و
سێبەنگەی شەنگەیارێک بهۆنینەوە!
بۆ ئەبێ ئیمە هیچ بین کەدنیا هیچە
بۆ نابێ شەوێک تاسەحەر
دەستمان لەنیو سنگوبەرۆکی دارسێوێکدا وەرنەگێرین و
هەناسەی پرحەسرەتی تەنهایمان
لەسەرجەستەی شۆخە سێویک برنینەوە.
■☆■
(۳)
خۆت فێرت کردم ئاواز
بۆ کوکوختییهکان دانێم.
خۆت فێرت کردم لهسهر
نۆتهی دهریا سهما بکهم،
گهر سترانی وشهکانی
تۆ نهبووایه،
گهر شهوانه سهدان جار
خۆت به قوربانم نهکردایه و
سهدان ماچی وهنهوشهییت
بهسهر لیوهکانما نهپرژانایه
چیم دابوو له عهشق.!
گهر چرپهکانت به گوێی
ئاهی پڕ حهسرهتم
نهچرپانایه و ئاوێتهی
روحی پڕ شهکهتم نهبوونایه
ئێستا پێت نهئهوتم: شوورهییه!
به پێکی شهرابی خۆشهویستی
حهیران بۆ عهشق بڵێیت..
■☆■
(۴)
[تۆلە کوێ وە هاتی؟]
لەدەمی کام گوولە هەنارێک بەربوویتەوە
تیشووی حەزی چ قیامەتیکت هینایە
مەملەکەتی گوناحی من.
لەکام کۆلانی پایزەوە هاتی؟
کام گوولە گەنمی شپرزەیت بەخشیە ماڵی بیهودەیم.
لەکام بەرچنە روناکییەکت گیرایەوە بۆمالی بێ یٔۆقرەیم.
تۆلە کوی وە هاتی؟
لە دەمی کام گوولە هەناریک بەربویتەوە!
■☆■
(۵)
لەجێی تروسکایی هەر لەزەتێک گەردی ماچێک سەوز دەبوو!
سێوەکانم ئەتوت تولە نەمامێکی ساوایە لەنێو هێزی دەستەکانتا شەنیان دەکرد
ئۆۆخودایە چ حەزو خۆزگەیەک لەسەرجەستەی تینوم سەوز دەبوو!
■☆■
(۶)
[سروشتی یٔەوین]
یٔهو دهمهی گوڵێک له سروشتی یٔهوینا یٔەپشکوێ!
یٔهو دهمهی چراکان به ماچی عهشق هەڵیٔەبن
یٔهو دهمهی یٔهو دهمهی گوڵەگێلاسێک
لەستیانەکەما یٔەروێ، رهشهبا گۆی مهمکی
گولەیٔەرخەوانێک یٔەژاکێنێ.
یٔەودەمەی ژنێک یاخی یٔەبێ وخەوبە جووتبوون
لە گەل هەورەکان یٔەبینی جوگرافیاهەمووی یٔەبێ بەیٔاوسروشت هەمووی تەریٔەبێ!
■☆■
(۷)
[بەس لەگەل تۆ بم]
لەکام ویستگەی دلنەوایی بەتۆدەگەم
لەوێ چاوەرێت دەکەم!
لەکام شەقامی وفاوە بەرێ دەکەوی!
بەرەو کام ناونیشانی پێکەوبوونمان ھەنگاودەنێی
من لەوێ دەبم بەس لەگەل تۆ بم!
■☆■
(۸)
حەزم لێیە لەگەلت بم!
حەزم لێیە بەیانیان خۆت خەبەرم بکەیتەوە بە ماچ!
لەباوەشتا بەنیگایەکی پرتاسە
بەخۆزگەیەکی پرئەوینەوە.
داوای ھەموو (تەڕ) بونێکی نوێم لێ بکەیتەوە.
حەزم لەتورەبونەکانتە،
حەزم لەپێکەنینەکانتە،
حەزم لەگۆرانیەکانتە،
حەزم لێیە پێکەوە کۆلانەکانی مەینەت جێبھێلین،
پیاسەیەک بەنێوشەقامەکانی داھاتوماندا بکەین.
حەزم لێیەئێواران لەگەل زەردەی خۆراگەرایتەوە.
پێم بلێی ئازیزەکەم چیت حەزلێیە بۆت بێنمەوە.
حەزت لەو شەرابە سورەیە وەک دووری من پەستت ئەکا،
یان لەو پێکە زەردەیە وەک عەشقی من مەستت ئەکا.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی