ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | |||||
3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 |
10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 |
17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 |
24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
مامۆستا "جەمال بابان"، نووسەر و مێژونووسی کورد له ساڵی ١٩٢٧ لە سلێمانی لەدایک بووە و له ۹ سپتامبری ۲۰۲۳ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تا دواناوەندی بڕیووە ١٩٥٠ کۆلێجی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە. وەزیفەکانی بەڕێوەبەری شارەدێ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆکی شارەوانی، ئەمینی گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد و بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە بەغدا بوون.
ساڵی ١٩٧٦ لەسەرداوای خۆی خانەنشین بووە و تا ساڵی ٢٠١٥ سەرقاڵی کاری پارێزەریی بووە.
یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە لە ساڵی ١٩٧٠.
لە ژمارە ١٤-٣٥ سەرۆکی نووسینی گۆڤاری “بەیان” بووە.
ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا “یانەی سەڵاحەدین”ی لە بەغدا دامەزراندووە.
ساڵی ٢٠٠٥ “سەنتەری ڕۆشنبیریی بابان”ی لە سلێمانی دامەزراندووە.
ساڵی ١٩٦٨ کە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بوو، شارەوانی بە هیممەتی ئەو گۆڤاری “سلێمانی”ی دەرکردووە.
ساڵی ٢٠٠٦ بووە بە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری “بابان” کە تا ئێستایش دەردەچێ.
◇ بەرهەمەکانی:
- خانزاد- چیرۆک، ١٩٥٧.
- پەڵە هەورێکی چڵکن، چاپخانەی المعارف - بەغدا، ١٩٥٨.
- سەی کەڵەک- چیرۆک، دار الجاحظ - بەغدا
- مامەیارە، چاپخانەی دار الجاحظ - بەغدا، ١٩٧٣.
- خەڕەکە شکاوەکە، چاپخانەی الحوادث - بەغدا، ١٩٨٩.
- هەندێک داوەریی بەناوبانگ، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد - بەغدا، ١٩٨١.
- سلێمانی شارە گەشاوەکەم، ٤ بەرگ (بەرگەکانی ١-٢، چاپخانەی دار الحریة - بەغدا، ١٩٩٢، ١٩٩٨)، (بەرگەکانی ٣-٤، دەزگای سەردەم - سلێمانی، ٢٠٠٠، ٢٠٠٢).
- بابان فی التاریخ ومشاهیر البابانیین، مطبعة الحوادث - بغداد، ١٩٩٣.
- أعلام کرد العراق، جزءان، السلێمانیة، ٢٠٠٦.
- یاداشتنامەی ژیانم، سلێمانی، ٢٠٠٧.
- گەشتێک بە ناخی تەمەندا، دەزگای سەردەم - سلێمانی، ٢٠٠٧.
- أصول أسماء المدن والمواقع العراقیة، ٣ أجزاء (ج ١، مطبعة المجمع الحلمی الکردی - بغداد، ١٩٧٦؛ ج ٢، مطبعة الشهید آزاد هورامی - کرکوک، ٢٠٠٦؛ ج ٣، مطابع الوقف الحدیثة - بغداد، ٢٠١٣).
- واقع کرکوک، دار آراس - أربیل، ٢٠١٢.
- بابان لە مێژوودا و گەورەپیاوانی بابان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە - سلێمانی، ٢٠١٨.
و...
◇ ئەم کتێبانەی ئامادەکردووە و چاپکراون:
- خاڵە ڕەجەب، ترش و شیرین، چاپخانەی کامەرانی - سلێمانی، ١٩٦٩.
- جەمیل صائیب، لە خەوما، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد - بەغدا، ١٩٧٥.
- کاکینە و مستەفا صائیب، قسەی نەستەقی پێشینان. - مذکرات علی کمال عبدالرحمن، مطبعة شرکة الخنساء - بغداد، ٢٠٠١.
- عەبدولقادر قەزاز، پەند و ئامۆژگاری و هەندێک بابەتی تر، چاپخانەی شرکة الخنساء - بەغدا، ٢٠٠٢.
کۆمەڵێکی زۆر لە وتار و نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە.
و...
ڤیکدان و گڵاڵە کردنی:
زانا کوردستانی