ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 |
مامۆستا "خالید فاتیحی" شاعیر و نووسەر و وەرگێری کورد، به ناوی تەواوی "خالید مەلا عەبدولڕەحمان فاتیحی"یە، لە ناوەندی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریی بە خالید فاتیحی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٦٤ زایه‌نی، لە گوندی "چەکۆ"ی سەر بە شارۆچکەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ئاینیی و کوردپەروەر لە دایکبووە.
(۱)
من ئه‌وه‌م،
هه‌گبه‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدایه...
نیشتیمان
ئاڵا
وشه
کتێب.
(۲)
تۆ هه‌میشه
له ئه‌ستێره‌ی کاروانکوژه‌ی به‌یان ده‌چی
کاتێک هه‌ڵدێی
من ئه‌و شه‌وه
سه‌رخۆشم و
تا به‌یانی شه‌شدانگ مه‌ستم.
(۳)
[تراویلکه]
که تۆ نه‌بیه
خه‌زاڵه بسک شۆڕه‌که‌ى خه‌ونه‌کانم و
منیش نه‌بمه لاسه‌شۆڕى
هیواو خه‌ون و خۆزگه‌کانت
مانه‌وه‌مان بێهوده‌یه
وه‌ره با لێک جیابینه‌وه.
تۆ هه‌توانێکت پێنه‌بێ
بۆ ساڕێژبوونى برینم و
منیش بۆ تۆ، داوه‌ڵێک بم
باشتروایه جیابینه‌وه.
ده‌ساوه‌ره...
با پێ بنێین به‌سه‌ر روحى ته‌زیوماندا.
(۴)
[سه‌فه‌ر]
سه‌فه‌رمه‌که...
سه‌فه‌ر یانی
ماڵئاوایى و لێک‌دابڕان
سه‌فه‌ر یانی
ده‌ربه‌ده‌رى و غوربه‌ت و ژان
ده‌که‌وایه سه‌فه‌رمه‌که؟
ئاى که رقم له جانتاو جلى سه‌فه‌ره
که ده‌بینم سه‌فه‌رده‌که‌ى
خه‌م و ئازار ده‌ڕژێنه‌سه‌ر
ئه‌م دڵه پڕ له که‌سه‌ره
سه‌فه‌رمه‌که
بوخچه‌ى سه‌فه‌ر
بۆ غوربه‌تى له‌کۆڵ مه‌نێ
که‌تۆ بڕۆى
له‌م شاره جێم نابێته‌وه
ده‌پێم بڵی:
بۆ کوێ سه‌ر هه‌ڵگرم به‌ته‌نێ؟
(۵)
[خەزاڵ]
هەتا ئێستاش
لە تەلاری دڵی مندا شاژنێکە
گشت سبەینان
پرچە ڕەشە قەترانییەکەی
دەداتە بەر تیشکی خۆری ئەوینی من
ئەو عاشقە
هەتا ئێستاش...
هەموو ڕۆژێ
کە چێشتەنگاو قایم دەبن
دەبێتە پەڵە هەورێک و...
دەڕژێتە ناو دەریای خەم و ئەسرینی من
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی