بلین صالح
آقای "بلین صالح" (به کُردی: بەڵێن ساڵح) شاعر، روزنامهنگار و مجری بخش کُردی صدای آمریکا بود.
وی برادر آقای "برهم صالح" رئیس جمهور پیشین عراق بود.
آقای صالح، در سال ۱۹۶۱ میلادی، در حلبچه به دنیا آمد و از سال ۱۹۹۶ به آمریکا رفت و از سال ۱۹۹۹ در بخش کُردی صدای آمریکا، برنامهای با عنوان "زندگی در فرهنگ" را راهاندازی کرد. وی در ۳۰ مارس ۲۰۲۵ میلادی، در آمریکا درگذشت. ■●■
ماموستا "بەڵێن ساڵح"، شاعیر و رۆژنامەوانى بەشى کوردیى دەنگى ئەمریکا و براى "بەرهەم ساڵح"، سەرۆککۆمارى پێشووى عێراق، بوو.
بەڵێن، له ساڵى ۱۹۶۱ زایهنی له شاڕی حەڵەبجە، لە دایکبووە و لە ساڵی ۱۹۹۶ـەوە لە ئەمریکا دەژیا، لە مانگی کانوونى یەکەمى ساڵی ۱۹۹۹ـەوە، لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا کارى دەکرد و بەرنامەى "ژیان لە فەرهەنگدا"ـى پێشکەش دەکرد. بەڵێن ساڵح، لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستى بەکارى رۆژنامەوانى کردووە و لە ژمارەیەک گۆڤار و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەڤزیۆنی هەرێمی کوردستان کارى کردووە.
ماموستا بەڵێن، ڕۆژی یەکشەممە ۶ پوشپهری ۲۰۲۵ زایهنی، کۆچى دواییکرد.
(۱)
[شەهید جیهان]*
جیهان، هەرگیز جیهان جێناهێڵێت و هەر لێرەیە
ئەو ڕۆژەیە،
گۆرانییەکی کایا کوژرا،
قەتماغەی برینی کۆن و نوێی مێژووم هەڵدرانەوە،
ئەو ڕۆژەیە خانی،
لەسەر مەم و زین هەڵواسرا،
لەیلا قاسم جارێکی تر لە سێدارە درایەوە،
تەوارەکانی نیشتمان تەرە کران.
ئا لەو ڕۆژەدا،
باوەگوڕ گوڕ و تاڤگەکانی کۆساران دەگریان،
بە کوڵ دەگریان...
ئا باش بوو بیرم کەوتەوە،
هەر لەو ڕۆژەدا هەولێر و پیرە نیشتمانیشم
سەرپۆشی ماتەمیان پۆشی.
ئا لەو ڕۆژەدا،
جیهانی پاکیزەیی،
جیهانی دایک و
جیهانی مامۆستا و
جیهانی هەقبێژ و
جیهانی هیوا و
جیهانی ئازادی و
جیهانی باخچە و
جیهانی گۆرانی و
جیهانی شیعر و
جیهانی هونەر و
جیهانی مەل و
جیهانی کورد و
جیهانی ئاسمانی بێنەواکان،
جیهانی خۆشەویستی لە خوداوە فێربە،
بووە قوربانیی دەستی ئەو تەورەی خەونی دارستانەکانی دەبڕینەوە،
ئەو چەتەوڵەی زمانی ساواکانمانی داغان دەکرد،
ئەو جەردەیەی خوێنی بە لیرە ڕەشادییەکان دەگۆڕیەوە،
ئەو چەقاوەسوەی چۆلەکەی بە دارتێلەکان و هەورەبانەکانمانەوە نەهێشت،
ئەو بێ ویژدانەی ویژدانیش خەڵتانی خوێن دەکات و وشەیشی شەڵاڵی مەرگ دەکرد.
ئا لەو ڕۆژەدا،
ئاو لە سەرچاوەی خۆی دەپرسی،
پاسارییەکان بە چرپە دەیانپرسی،
درەخت لە ڕەگ و لە ئاسمان و لە خوای خۆیی دەپرسی،
بنار و لوتکەی شاخ لە یەکیان دەپرسی؛
شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شار لە یەکیان دەپرسی،
کوا؟
ئەوە بۆ مامۆستا،
ئەم ئێوارەیە نەگەڕایەوە و درەنگ کەوت؟
پەڵە هەورێک بار و بارگەی خۆی پێچابووە و بڕوات و ئیتر سەر نەکاتەوە بەو ئاواییەدا؛
بە گریانەوە و لەگەڵ ئاوازێکی بە سوێدا،
وتی
"ئەگەرچی جیهان نایەتەوە و ناگەڕێتەوە،
وەلێ هەموومان لە وانەکانی جیهاندا دەژین."
وانەی یەکەمی جیهان:
گۆچانەکان بشکێنین؛
قاچی چەپ و ڕاستمان ئاشتدەبنەوە
پێڵاوەکان جێبهێڵین؛
هەنگاوەکان ئاوێزانی ڕێگەکان دەبن
کلدانەکان فڕێبدەین؛
چاوەکان پڕ بە خۆیان دەبینن
تەماشاکان، هێدی هێدی دەبنە دەنکە مرواری و
مێژووی تریفە و شەونم دەنوسنەوە.
وانەی دووهەمی جیهان:
"بە هەموو پەرداخە شەرابەکانی ئەم دنیا بێ مۆڕاڵە، ناتوانن تەقەڵێک لە حەسرەتی ئەو هەورە گریاوە بدەن!! نە شەونمە شەرمنەکانی باخچەکانی غەیب و نە کلوە بەفرەکانی تەمتومانی هەناسە وردوخاشبووەکان، ناتوانن لە بەردەم نزولەی ئەو پاساریەی ڕێی گەڕانەوە نازانێت، حاڵ نەگرن وەک ئەو دەروێشەی پێش لەدایکبوونی مرد!! ئای مەرگ چەندە لە ژیان جوانتر و میهرەبانتریت."
جیهان، شۆخ و شەنگیی و پیرۆزیی میهرەبانیی بەخشی بە مەرگ، مەرگ چۆکی داداوە لەبەر پێیەکانیدا، مەرگ جیهانی نەبرد، جیهان مەرگی برد و ڕۆی، هەتا بە خوێنی خۆی و هەناسەی خۆیی و ئاگری جەستەی خۆی ژیانێکی تر و جیهانێکی تر و مێژوویەکی تریش بۆ ئازادی و هەقبێژی بنوسێتەوە؛ ڕۆی، هەتا چەپکە گوڵی ئێرە بدات لە ئێخەی ساکینە و لەیلا و سۆران و سەردەشت و کاوە و وەدات و داروبەردی ئەم نیشتمانە غەمگینە.
وانەی سێهەمی جیهان:
"جێماوم...
لە سەفەری برینی ڕۆحی تەنیایی
لە کۆچی باڵندەیەکی هەتیو
لە بیابانی خمخۆرکی ئەم سەدەیەدا
لەو ڕۆژەوەی مێژووی کۆکردنەوەی هەنگاوەکان ئەزبەر دەکرا
لەو شەوەی خوا تەمەنی دەنوسییەوە
ئەو سپێدەیەی قەدەر هەڵدەوەری
ئەو ئێوارەیەی بۆنی گوڵێکی تاقانە هەڵیمژیم
جێمام...
ئەمە قەدەری ئینسانێکە
لە ژیاندا بۆ ژیان دەگەڕێت و
لە بێناونیشانیی خۆیدا
جێدەمێنیت!"
وانەی چوارهەمی جیهان:
"گوناههکانی خۆمم خۆشدهوێن...
پێدهکهنم به سهوڵهجانی دهستی سوڵتانه ڕزیوهکان
به ههرزهکاره سیاسیهکان
به دزه پۆشته و پهرداخهکان
پێدهکهنم به ژیان
به مهرگ...
ئای له ژیان چ جادوگهرێکه
ڕۆژهکانمان لێدهسێنێتهوه و شهوانمان له باخهڵی خۆی دهنێت
ههمووشیان دهکاته ئاوازێک بۆ گۆرانی مهرگ..."
---------
پ.ن: شهید جیهان تهها
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی