ماموستا "عومەر عەلی" شاعیر و نووسەری کورد لە باکووری کوردستانه.
ماموستا عومهر له یەکمین رۆژی کانوونی دوومی ساڵی ۱۹۷۰ زایەنی له شاڕی سڵیمانی لە دایک بۆ و ئیستایش لە ئەو شیونە دلنیشتەجیە.
(۱)
هەموو سپێدەی بەیانی
بەیادی تۆ
چاوەکانم ڕوو لەئاسۆ
بۆ ئازادی ڕۆژێکی نوێ
بۆ ڕۆژهەڵات و
چوار پەرچەی کوردسانم
سرودی یەک بون ئەخوێنم.
(۲)
گەڵاکان فڕین
لەلانەبەرزەکان
بەخۆشیەوە
کەوتنە سەما
بۆ مەرگی خۆیان
بەهەناسەی شەماڵ
بەڕەنگی ئاڵی گوڵەوە
خەنەبەندانی خەزانیان گێڕا
بەئەشقی بەهاری داهاتوو.
(۳)
چاک کرداری باشترین ستایشە
لای خودا
نەک سەری سوجدەی بەتاڵی
پڕبەڵا
گەرپێت باشە شێرینی بەهەشت بنۆشیت
ڕاست کرداربە و لەڕێی ڕاستی
تێ بکۆشیت.
(۴)
من کوردوستانم
گەڵایەکی بە بێچڵو
چڵێکی بێقەدو
قەدێکی بێڕەگو
ڕەگێکی بێخاکو
خاکێکی بێنەخشەو
نەخشەیەکی بێسنورو
سنورێکی بێسنورم
وەک ئارارات پرەمەگرون و داڵاهۆ
وەکو قەدیل بەرزو مەحکم ڕاوەستاوم
وەک خۆر لەڕوی تاریکیدا
سرودی کورد بون ئەخوێنم.
(۵)
بەم زەردەی خۆرئاوایە
زەردەی لێوت
لە سەرزەردی
مەرگی گەڵا
هەڵ وەریوە
چاوم وشک و
دڵم پڕە
گەردون کەڕ بوو
بەنالینم
تەنیا گوێی تۆ
نازرنگێ تۆ
بەهاوارو هەناسەی من.
(۶)
باران وەرە باپشکۆی دڵم
لەژێر تەڕی دەنکەکانتا خامۆش ببێت
ئەزانم وەختی هاتنتە
بەڵام هێشتا دڵگرانی
وەرە ڕشێنیەک بەسەر بیابانی وشکی نیشتمانا بکە
پایز تاقەتی بەسەرچوو
زەرد زەرد هەڵ ئەوەرێنێ
تۆ هەرنەهاتی شارو گوندو دێبەرەکان
خەتی جوتی وەردی وشک
تامەزرۆیە بۆ دڵۆپێک لەبارانی میهرەبانی.
(۷)
پایز بە ئەشکی دایکانە
تۆزێ سەرڕوی گەڵاکان ئەشواتەوە
(۸)
ئەڵێم بۆ لەکەناردایت
تۆ قامچیەکەت
لەدڵی دەریا ئەدەیت
شاسواری سەر شەپۆل و
گەوهەرێکی نادیاریت
وەرەبا دەست لەگەردنی
پڕ لەتینی
بروسکەی دڵی هەورکەین
بۆخاکی وشک وقڵیشی
ئەم نیشتمانە دابکەین.
(۹)
دڵم بەڕەشەبای پایزی و
سەرمای زستان
لەسەرمەوە
تابەری پێم
هەڵ ئەوەرێ
دامێنی زەردی پایزم
گەر نازانی
بڕوانەوێنەی ڕوخسارم
بەدەم دەردی زەمانەوە
هەڵ وەری وداخوراوم
بەدەم هەناسەی ساردەوە
لەناو کورەی
سوتانی بێدادی نراوم.
(۱۰)
پایزەو گەڵاوەریوەکان
لەبن باڵای درەختەکانا
ڕیزبووە
زەردی گەڵاو
زەردی تەمەن
تێکەڵ بوە
عەتری بۆنی هەناسەکەت
لەگەڵ هەناسەی پایزا
تێکەڵ بووە
ترپەی دڵم
لەگەڵ هەوری
ئاسمانی شینا جوت بوە
هاکا دایکرد ئەم هەورانە
بەسەر تەرمی هەموو خۆزگەو
خەیاڵە شێرینەکانا.
(۱۱)
ئەوانە کێن لەسەر لوتکەن
دەستی ماندوبونیان نیە
ئەوانەکێن لەسەر لوتکەی
نائومێدی
مەشخەڵی ئومێد هەڵ ئەکەن
ئەوانە ڕێگای پڕ قۆرتی ئازادیان
تەی کردوە
چاوگەی گزنگی سەرئاسۆن
مەملەکەتی تاریکی نیشتمانیان
ڕۆشن کردوە.
(۱۲)
ئەم شەو شێوەت
لەناوگۆمێکی
خوینینا سور سور بوە
گرێی زنجیری ئازادی
لەگەڵ گرێی
پشتوێنەکەت
تێک ئاڵاوە
ڕەنگی ئەستێرەی
پێنج پەڕت
خەڵتانی خوێنی خۆت کردوە
پەڵەی ڕەشی شەرمەزاریت
لەسەر تەختی ناوچەوانی
ئەم دێوەزمەیە کرروە.
(۱۳)
گوێچکەکانت مەگرە گوڵم
دوژمن پەلەقاژەی مەرگیتی
ئەودەنگە دەنگی ناڵەیە
کۆتا هەناسەی مەرگیەتی
دوژمن کوا مناڵ ئەناسێ
تەنیا ئامانجی ئەوەیە
کەخوێنی کوردان بڕێژێ
هەرچۆن پەلەقاژەبکات
ناتوانێ کەڕوی خۆربگرێ
ئەبێت ڕۆژی ملی شۆڕکات
سەروکەلەو عەمامەکەی
لەبنی کەوشەکانت کات.
(۱۴)
درێژترین شەو
بەڕێ وەیە هاکا گەیشت
باڵات وەک
مۆمێک لەئامێزیا
هەرکەزی بێت
درێژترین شەو
بەڕازێکی ناخی دڵمان
بەسەرئەبەین
مانگەشەوە
سەروپرچی ئاڵۆزاوە
بەپەنجەکان تاڵەکانی
شانەئەکەین
کەخۆر هەڵات جارێکی تر
تۆزی ڕێگە لەبیر ئەکەین
سێبەرەکانی سەرڕێگە
لەکفنی ڕابوردو ئەکەین
نوێژی بەرخۆری بەیانی
لەبەر ماڵەکانمان ئەکەین
هەروەک ئەوەی
مێژوو وەسێتی بۆکردین
جارێکی تر ئێمەیش ئەیکەین.
(۱۵)
شکۆفەی داوە
گوڵی فرمێسک لەدەوری
بیلبیلەی چاوم
تێک ئاڵاوە
بڵێسەی دێ
ئاگری جەرگ وهەناوم
ئەبێ چ خەمێ داگرم
کام خەمەی تر
لەکۆڵ گرم
کەوا بۆخۆم گرفتارو
یەخسیری
قافڵەی خەم بوم.
(۱۶)
نەک لەخاک ولەنیشتمان
تۆرام لەخۆم
لەخۆشی وشادی ژیان
وەلانرام
سەر لێشیواو دەربەدەر
بێ ویستی خۆم
بۆئەو پەڕی ئاوابونم تەنیا
ئەڕۆم.
(۱۷)
چاوەڕوانم
کەمانگ هەڵبێت
ئەستێرەکان لەباوشکات
ئەستێرەکەی دڵی منش
شینترببیت
باهەروەکو چاوەکانی
مەنگ ترببێت
هەتاکو مەلی خەیاڵم
لەناوی دا تێر تێر بفڕێت
باڵەکانی لەیەک نەنێ
هەتالەناو باوەشێدا
بۆکۆتا جار
چاوەکانی لەیەک بنێت
بەدڵۆپێک ئەشکی پاکی
شکۆفەی خەونکانی کات.
(۱۸)
سپێدەی دالەکەل
شەوڕەوی کرد
کە هەواڵی هانت هات
خۆری ڕوت لەپەردەی دڵیدا
ناڵەی لەقەفەزی سینەدا
ساحەی مەحشەری بەتاڵ کرد.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی