انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست

شنۆ محمد زاخو

خاتوون "شنۆ محمد زاخو" شاعیری هاوچەرخی کورد


  


(۱)

[خۆشم دەوێیت] 

کاتێک ده لێیت خۆشم ده وێیت

ته نهایی خۆم دەبینمەوه و

شیعرم لێ ون ده بێت

بهێڵه چاوەڕێت بم 

هەموو رۆژەکان بژمێرم و

یادی تۆ رۆژانه سه ردانم بکات

بهێڵه به یادی عه شقت 

ئاوی ئینجانه کان بده‌م و

بالی په پوله کان بشۆرم و

دان بۆ چۆله کەکان دابنێم 

مەڵێ  خۆشم ده وێیت 

بهێڵە شه وه کان په لکه بکه م و 

سپێده ده م ...

له نێو روباری ته نهای بشۆرمه وه

بهێڵه بالی کۆتره کان ئەسیر نه بێت و

په پوله کان شوێنه واریان ون نه بێت 

کاتێک ده لێیت خۆشم ده وێیت 

عه شق له پشت په نجه ره ده مرێت و

ته نهایی بێ مانا ده بێت 

بهێڵە...

بۆنی گوڵەکان له جه ستم سه ما بکات و

رۆژانه به عه شقه وه ئاوێنه ببینمه وه



(۲)

ناچارى 

شنۆ محمد زاخو

ناچارت کردم لێت دور ببمەوە

لە گۆشەى دڵم بتسرمەوە

ڕۆژانە بە دیار یادەوەریەکانت،

خۆم بڕازێنمەوە

شەوان لە دوریت خۆم ون بکەمەوە

وەک گەڵاى پایز 

ھەلوەراێت لە ژینم 

گوفتارت تالە وەک ژەھرى مار

رەفتارت عەینى مار

ناچارت کردم وەک رۆژانى تەنیایى بمێنمەوە

وەک بڵێی بونت نەماوە لە ژینم 

فرمێسکى دوریى برژێنم 

شانۆى پێکەنین برەخسێنم 

ناچارت کردم وەک خاین خۆم دەربخەم

تۆیش بە درۆکانت دڵم بتۆرێنیت 

جەستەم پڕ لە ئازارە

یٔارەزوومە بسرێتەوە رۆژانى ھەفته 

ناچارت کردم لێت دور ببمەوە

لە گۆشەى دڵم بتسرمەوە



(۳)

[سەودا]

دەبم بە دایک 

بۆ جێژوانێکى 

پر لە ناز 

دەبم بە کچێکى باران و

زادەى هەورێکى سەرگەردان

بۆ وڵاتێکی 

بێ باران 

دەبم بە شنەبایەکی روت روت

خامۆش دەکەم

وشەى کویله 

دەبم بە سةقفێکى میهرەبان

بۆ 

هەزاران ئەسیر و هەژار

یان 

دەبم 

بە دەریایەکى بێ بن 

بۆ کوژاندندنەوەی ئاگر 

دەبم بە ئالایەکى سپی 

ئاشتى دەبارێنم بە شار

دەبم به 

گولێکى سوور

خۆشەویستى ئەچێنم 

دواجار دەبم بە قەڵەم

بۆ وشە نەنوسراوەکان



(۴)

[تۆ و من] 

تۆشەو به 

با من به باڵات ئەستێره ببارێنم 

تۆ ئاسمان به با من هەوری باوەشت بم 

تۆ دەریا به 

با من ماسی ناخی جوانیت بم 

تۆ گوڵ به 

با من چیمەنی باڵای تۆ بم 

تۆ هەتاو به 

با من بیابانی عەرشی جوانیت بم 

تۆ خودا به 

با من زیکری ناوی تۆ بڵێمەوه

تۆ ئایین به 

با من دەروێشی تۆ بمێنمەوه

تۆ عەشق به 

با من پێناسەی عەشق بنوسمەوه 

تۆ وڵات به 

با من سروودی خوێن بنوسمەوه

تۆ من به 

با خۆمم خۆش بوێتەوە.




گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی



نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد