انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست
انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

انجمن شعر و ادب رها (میخانه)

شعر و ادبیات و کمی سیاست

دڵسۆز سابیر

خاتوون "دڵسۆز شێخ سابیر" ناسراو به "دڵسۆز سابیر" خانمه‌شا عیرێکی خەلکی باکووری کوردستانە وائیستا لە شاری فردریکستاد لە وڵاتی نەرویژ دانیشتەجیگە.

 

  


(۱)

من زۆر لەوە سەرسەخت تر بوم!

 ‎لەکاتێکدا ئازاری بێوەفاییت 

‎دەرزیئاژنی ڕوحمی دەکرد

‎وەک دەستاڕی بێویژدانی ڕۆژگار

‎دڵی شوشەییمی دەهاڕی

‎من هێشتا لە بەرزترین ترۆپکی ئومێدەوە

‎دەمڕوانیە پەلکەزێڕینەکانی ژیان

لە هەر ڕەنگێک سەدان ئومێدم بەدی دەکرد!



(۲)

چی زەمەنێکی شومە...

کارەساتە...

عەشق بەسەر نوکی شمشێرەوە لە خاچ دەدرێ...!

لە کاتێک دا 

ژیان بەبێ خۆشەویستی مانای نیە 

بەھای جوانی لەدەست دەدا و ناگوزەرێ!.



(۳)

خەمێکی چەند قوڵە 

سەراپا غەرقی کردوم...

چەند ئازارێکی نەبڕاوەیە 

سوێی خستوەتە دڵی ماندوم!

فرمێسکم وەک شەستەبارانی بەھار

بەسەر گۆنای ڕەنگ پەڕیومدا دێتەخوار...!

ھاوارێک لەناخمدا بێ ڕەحمانە کپی کردوم

وەک خۆرە دەمخوات ھەڵدەتەکێنێ  ھەناوم

ھێزی بردوم...!



(۴)

چ ڕۆژگارێکە!

دڕک و داڵی بێوەفایی و گیاکەڵەی درۆ

دەیەوێ جێگە بە نەمامی خەون و ئاواتەکانم لێژبکات

بێئاگا لەوەی

ڕەگ و ڕیشەی ھێزی من 

لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی  

ھێندە پتەوە

نەیارانم شەرمەزار دەکات...!



(۵)

نە خەمخواردن بۆ ڕابردو

کات دەگەڕێنێتەوە

وە نە وەستانی چرکەی کاتژمێرەکانیش 

کات ڕادەگرێ

کەواتە 

کات بەفیڕۆ مەدە و سودمەندبە لێی...

تا بتوانی 

بۆ خۆت

وە بۆ دەوروبەرت

و بۆ کۆمەڵگەو مرۆڤایەتیش 

بەسودبی...!



(۶)

ڕۆژێک بھێنەوەبیرم

دڵڕەقی تۆ 

ڕەشەبائاسا 

پەڕەی گوڵ ئاسای 

دڵی منی نەژاکاندبێ...!

ڕۆژێک بھێنەوەبیرم

ڕقی ناخی دڵبەردینت 

وەک ھەورەبروسکە 

دڵی منی دانەچڵەکاندبێ...!

ڕۆژێک بھێنەوەبیرم

پۆزی پیاوبونت 

وەک بومەلەرزە

کۆشکی ئاوات و 

خەوە ڕەنگینەکانمی بەسەر یەکا  

دانەڕماندبێ...!!



(۷)

گەر نەتوانی 

لەزمانی ناز و

دەربرینی خۆشەویستی و

گرنگیپێدان 

چێژ وەرگری!

چۆن دەتوانی 

ئاوێتەی 

ڕوحی بێدەنگیم ببیت و

لێی تێبگەی...؟!



(۸)

من ونبوم لەتۆدا و!

تۆش ھێشتا بەشوێن ئەودا سەرگەردانی...!

من و تۆ  

خەمەکانمان لەیەکدەچێ...

عەقڵمان خەوتوە و

ھەردوکمان کۆێلەی دەستی دڵمانین!.


       

(۹)

وەھا ماڵی دڵم داڕوخاوە

نۆژەنکردنەوەی ئەستەمە 

چارەنوسی خۆم وەھایە 

ھەرچی بەرەوڕوم ھات خەمە.




گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی 

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد